نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی 3 لە قۆناغی كۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی 3 لە قۆناغی كۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23/3/2025، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان، ئێستا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان.”

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *