نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەردەڕەش.. شەڕ لە نێوان دوو خانەوادە ڕووی دا و هەشت کەس بریندار بوون

بەردەڕەش.. شەڕ لە نێوان دوو خانەوادە ڕووی دا و هەشت کەس بریندار بوون

بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە گوندی گۆمەزەردی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو خێزان ڕووی داوه‌ و لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندا بوون.

شەممە 22ـی ئاداری 2025، بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیه‌نراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووه‌، پۆلیسی بەردەڕەش سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئەم شەو ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ کە لە گوندی گۆمەزەردی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بووە.

بە گوێرەی ڕاگەیندراوەکە، شەڕەکە لەسەر زەوی بووە کە لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندار بوون، هاوکات دوو لەو کەسانه‌ بە چەک بریندار بوونە و ڕەوانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراون چارەسەریان بۆ وەدەگێرێت.

بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەشی داوە، شەڕەکە کۆنترۆڵ کراوە و نۆ کەس لە هە ردوو بنەماڵەوە دەستگیر کراون و لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو دۆسییە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوه‌ و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *