
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لەئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین.
گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
