نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

هەناردەكردنەوەی نەوت و لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری تاوتوێ دەكرێن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12/3/2025، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

لە بڕگەی یەكەمدا، دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان سەبارەت بە هەوڵی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، دوو پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ دانانی لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لەبارەی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو كەمئەندامانەی كە پێش ساڵی 2013 وەریانگرتووە، هەروەها ڕاپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 100% یان 50% لە قیستەكانی ماوە بۆ سوودمەندانی كۆچكردوو دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا، ڕۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكان لە ڕۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *