نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی: ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد لە كۆمێنتە

وەزارەتی دارایی: ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد لە كۆمێنتە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: پێش كەمێك لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی دەستی پێكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/3/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

دواخستنی ناردنی بڕەپارەی مووچە، لە كاتێكدایە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هیچ كێشەیەكی تێدا نییە و پێشتریش لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كرابوو بە هەمان ئەو لیستە مووچەی سەرجەم مانگەكانی ساڵی 2025 بنێردرێ، بەڵام هەر جارە و بە بیانوویەك وەزیری دارایی عێراق ناردنی دواخست و تا ئەمڕۆ كە 12ی مانگی ئادارە، مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نارد.

بەپەلە

دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری وەزیری كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و دوای دروستبوونی دەنگۆکان لەسەر گرانبوونی نرخەکەی، دڵنیایی دەداتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *