نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد سامەرائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی بۆ باشترکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکان و جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت لە بەڕێوەبردنی وڵات لە چوارچێوەی دەستوور کرایەوە.

مەترسیەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و کارکردنی هاوبەشی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *