نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە ئاکرێ لەکاتی بەربانگ کەسێک ئامۆزایەکی خۆی دەکوژێت

لە ئاکرێ لەکاتی بەربانگ کەسێک ئامۆزایەکی خۆی دەکوژێت


قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، لەکاتی بەربانگکردنەوە لە باکورمان، کەسێک ئامۆزای خۆی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت و ئامۆزایەکی دیکەشی بریندار کرد.

قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، “لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ بکوژ دەستگیرکراوە کە تەمەنی 35 ساڵە.”

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (و، ل، م)ـە و تەمەنی 23 ساڵە و خەڵکی باکورمانە.

ئەو کەسەی بریندارکراوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هەولێر. قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، “ناوی (ش ،ل ،م)ـە، 20 ساڵە و رەوشی تەندروستی جێگیرە.”

بە گوتەی قایمقامی ئاکرێ، “شەڕی نێوانیان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *