نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم : ئەمشەو پڕۆژەی ڕووناکی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین دەکه‌ین

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم : ئەمشەو پڕۆژەی ڕووناکی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین دەکه‌ین

له‌باره‌ی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی رووناكی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی …

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) کە نزیکەی 14 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە،

ئەمەش دوای ئەوە هات کە پێشتر 13 گەڕەک بە 51 هەزار هاوبەش سوومەند ببوون کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی). بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 17 گەڕەک و 65 هەزار هاوبەش و نزیکەی 250 هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.

هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیانپێکردووە، و بەمزووانەش چەند گەڕەکێک لەم پارێزگایانەشدا دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری. بەشێوەیەکی گشتی، ئامانج ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری .

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

28-2-2025

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *