نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین

مەسرور بارزانی: ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین

دوای پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێکی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەولێكی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكانی ناوچەكە دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند:
“پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم.”

ڕاشیگەیاند: “هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *