
پەكەكە لە قۆناغێكدا لەدایك بوو، لەمێژوودا توندترین توندوتیژی و لە سەدەی 20دا لە نێوان دوو جەنگی جیهانیدا و بوونی سۆسیالیزیمی ڕاستەقینە و بەشێوەیەكی گشتی بوونی جەنگی سارد لە جیهاندا و ئینكاری بوونی كورد هاتە بوون لە زەمینێكدا دروست بوو، لەسەرووی هەموویانەوە سەرچاوەكەی قەدەغەكردنی ئازادی دەربڕین بوو.
لەڕووی تیۆری، پڕۆگرام، ستراتیژی و تاكتیكدا، 100 ساڵی سیستەمی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە، كاریگەرییەكەی ڕاستییەكی قورس بوو.
لە 1990، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە، بەهۆی ڕووخانی ناوەخۆیی و چارەسەری ئینكاری ناسنامە لەلایەن دەوڵەتەوە و هەروەها ئازادی ڕادەربڕین گەشەی پێدرا.
پەكەكە بۆ نەبوونی مانا و دووبارەبوونەوەی زۆر ڕێگەی كردەوە، بۆیە تەمەنی وەكوو ئەوەی كە هەیە، كۆتایی پێ هاتووە و هەڵوەشانەوەی پێویستییە.
پەیوەندیی نێوان كورد و تورك، بەدرێژایی هەزار ساڵە هەیە، بوونی توركەكان و كوردەكان دەبێت بەردەوامی پێ بدرێت، بەرامبەر بە هێزی هەژموونگەرایی دەبێت لەسەر پێی خۆیان بوەستن و بەشێوەیەكی خۆبەخشانە پێ لە قورسییەكان بنێن، وا دەبینرێت كە بەناچاری دەبێت لەناو هاوپەیمانیدا بمێننەوە.
مۆدێرنیتەی كاپیتاڵیست لە كۆتایی 200 ساڵدا، پارچەكردنی ئەو هاوپەیمانییەی كردووەتە كاری سەرەكی خۆی، ئەو هێزانەی كاریگەرن، بنەماكانی ئەو یەكبوونەیان بەشێوەیەكی بنەمای خزمەت لەبیر كردووە.
یەك سیمای كۆماریی و یەكبوونی سەرنجەكان، ئەم پرسەیان برەو پێدا، لەمڕۆدا كە پەیوەندییە مێژووییەكان زۆر شكاوە، روحی برایەتیی بەشێوەیەكی بڕواپێهێنەر نابێت پشتی تێبكەین و لەسەرمانە سەرلەنوێ دروستیی بكەینەوە.
نابێت پێویستی كۆمەڵگەیەكی دیموكرات لەدەست بدەین، لەمێژووی كۆماریدا، درێژترین و فراوانترین یاخیبوون و بزوتنەوەیەكی توندی وەكوو پەكەكە، كە خاوەنی هێز و پێگەیە، سەرچاوەكەی كەناڵەكانی دیموكراتییەكی سیاسیی داخراو بووە.
ناچاریی ئەنجامی نەتەوەپەرستییەكی توند، دەوڵەتێكی جودای نەتەوەیی، فیدڕاڵی، ئیدارەی خۆسەر و چارەسەری كلتووری، نابێت ببێتە وەڵامی مێژووی كۆمەڵگەیەكی سۆسیۆلۆژی. ڕێزگرتن لە ناسنامەكان و بەشێوەیەكی ئازادی ڕا دەرببڕێت و بەشێوەیەكی ماناداری دیموكراتیانە خۆی ڕێكخراو بكات و هەر بەشێكی كۆمەڵگە، سۆسیۆئیكۆنۆمی بكاتە بنەما بۆ خۆی و پێكهاتەی سیاسی، بەڵام ئەمە كاتێك مومكینە كە كۆمەڵگەیەكی دیمكرات و بوارێكی سیاسی بوونی هەبێت.
كۆماری لە سەدەی 21دا، دەتوانێت تەنیا بە تاج لەسەرنانی دیموكراتییەكی بەردەوام و درێژەدان بە برایەتی بمێنێتەوە. هەوڵەكانی سیستەم و بەكرداریكردنی، لەدەرەوەی دیموكراتی ڕێگەیەكی تری نییە و نابێت، سازشكردنی دیموكراتیانە بنەمای بەڕێوەبردنە.
كۆمەڵگەیەكی دیموكراتی و ئاشتیی، زمانی ڕاستییەكی سەردەمە و گونجاویشە بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخەكە.
ئەو داوایەی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، هەروەها ئەو هەڵوێستە و ئیرادەیەی بەڕێز سەركۆماری توركیا و پارتە سیاسییەكانی تر نواندیان، ئاشكرایە، ڕۆڵی ئەرێنی هەبوو لەوەی لەم قۆناغەدا داوای بكەم چەك دابنرێت و لەم پەیامەشمدا بەرپرسیارییەتێكی مێژوویی لەئەستۆ دەگرم.
وەكوو چۆن هەموو كۆمەڵگە و پارتە مۆدێڕنەكان دەیكەن، كە نەتوانراوە بە هێز كۆتایی بە هەبوونیان بهێنرێت، لەسەر بەستنی كۆنگرەیەك و بڕیاردان لەسەر تێكەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و كۆمەڵگە ڕێك بكەون و پێویستە هەموو گرووپەكان دەستبەرداری چەك بن و پەكەكە خۆی هەڵوەشێنێتەوە.