
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا.
شاندەکە ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.
