نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی: داهاتوویەكی گەش لە بەردەم هەرێمی كوردستانە

مەسروور بارزانی: داهاتوویەكی گەش لە بەردەم هەرێمی كوردستانە

مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە پێویستە قوتابیان و لاوانی كوردستان، باوەڕیان بە خۆیان بێت و زیاتر پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن و لە ئاست گۆڕانكاڕی و پێشكەوتنە خێراكانی ئەم سەردەمەدا بن .

جێگری سەرۆكی پارتی، بە بۆنەی 72 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە هەردوو ڕێكخراوەكە كرد و هیوای سەركەوتن  و پێشكەوتنی زیاتری بۆ خواستن، ڕاسپاردە و ڕێنوێنیی پێویستی پێدان بۆ كۆنگرەی داهاتوویان كە كۆنگرەی یەكگرتنەوەی هەردوو ڕێكخراوەكەیە و بڕیارە لەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت.

جێگری سەرۆكی پارتی، ئاماژەی بە مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەریی ئەم دوو ڕێكخراوە كرد لە قۆناغە جیاوازەكاندا، لەمبارەیەوە گوتی، شانازی دەكەم كە خۆم ئەندامێكی ئەم دوو ڕێكخراوە بووم و لە نزیكەوە ئاگاداری خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی هەردوو ڕێكخراوەكەم كە مایەی شانازیمانە. 

لە كۆتاییدا جێگری سەرۆكی پارتی، پابەندبوونی پارتی بە ڕێبەرایەتیی سەرۆك بارزانی، بە پاراستن و داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان دووپات كردەوە و ڕوونی كردەوە، پارتی قوتابخانەی كوردایەتی و نیشتمانپەروەرییە و حزبی گەنج و لاوان و سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستانە و بە پاڵپشتیی و پشتیوانیی لاوانی كوردستان، داهاتوویەكی گەش لە بەردەم هەرێمی كوردستانە و بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتر هەنگاو دەنێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *