نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: ئازاردانی جووتیارانی كورد لە كەركووك دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یاد

سەرۆك بارزانی: ئازاردانی جووتیارانی كورد لە كەركووك دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یاد

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جێگری باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق كرد و لەبارەی جووتیارانی كورد لە كەركووك ڕایگەیاند: “ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یاد.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دانیال ڕۆبنستین، جێگری باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سووریا، هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی، كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو، سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك، هێمای بۆ ئەوە كرد: “ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یاد.”

سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە: “پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستوور، كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت.”

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *