نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەمەد حاجی مەحمود: سوپای دۆڕاوی عێراق بۆ ناڕۆن بەرگری لە غەزە و فەڵەستین بكەن

محەمەد حاجی مەحمود: سوپای دۆڕاوی عێراق بۆ ناڕۆن بەرگری لە غەزە و فەڵەستین بكەن

شێری ماڵ و ڕێوی مەیدانی شەڕەکان بەداخەوە دوانیوەڕۆی ١٧-٢-٢٠٢٥ هەندێک سەربازی سوپای عێراق، بەشێوەیەکی دڕندانەوە نامرۆڤانەو نابەرپرسانەو بێڕێزانە، پەلاماری جوتیارانی کوردی کەرکوکیان لەسەر موڵک و ماڵ و گۆڕی بابوباپیرانیان، دا، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەیان دەکەین، وەک پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئامادەی هەموو ئەگەرێک و پشتیوانییەکین، هاوکات ئەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو: ١. سوپای عێراقی مێژوو پڕ لەتاوانی دژی کورد، بەم هەڵوێستەیان سەلماندیان درێژەپێدەری هەمان ئەوسوپایەن، کەتاوانەکانی وێرانکردنی کوردستان و ئەنفال و کیمابارانیان ئەنجامداوەو تاوانی دژبەکورد بووەتە پیشە. ٢. ئەم سوپایە هەمیشە سوپایەکی دۆڕاو ترسنۆک دیل و زەلیلی مەیدانی جەنگەکانی ئێران و کوەیت و ئەمریکاو ئیسرائیل بووە، کەچی هەمیشە قارەمانی دژی خەڵک و هاوڵاتیانی هەژاری کورد بووە. ٣. ئەپرسین ئەم سوپا قارەمانەی عێراق بۆ ناچێت بەرگری لە غەزەو فەلەستین بکات؟! ٤. با نەیارانی کورد بزانن چیتر سوکایەتیکردن بەجوتیارانی کورد قبوڵناکرێت. محەمەد حاجی مەحمود ۱۷/۲/۲٠۲٥

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *