نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كرد كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە تەقەیان كردبوو

پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كرد كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە تەقەیان كردبوو

تۆمەتبارەی راگەیاند كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەسەر شەقام تەقەیان لە لایەنی بەرامبەر كردبوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کران.

راشیگەیاند:ئەم تۆمەتبارانە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا توندوتیژیی لێ دەکەوێتەوە و ئەمانەش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.

پۆلیسی هەولێر داواشی كرد، هیچ کەسێک لە کاتی بوونی کێشەدا پەنا نەباتە بەر توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، تاکو لە ڕێگای پۆلیسەوە کێشەکانیان بۆ یەکلایی بکەینەوە و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە هەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات و تەقە بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و دەدرێتە دادگا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *