نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئەیاد عەلاوی

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئەیاد عەلاوی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی،ئەمرۆ یەکشەمە  16 شوباتی 2025  ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی قسەكانی ئەیاد عەلاوی لەبارەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی بڵاو كردووەتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بینیوە بڵاو كراوەتەوە، لە بڕگەیەكی بڕدراو لە گوتارەكەی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن، بەڕێز مەسعوود بارزانی بارەگای حزبی بەعسی لە هەولێر كردۆتەوە، ئەمەش وای كردووە كە تەفسیرێكی ناڕێك بۆ مەبەستی بكرێت.

دەشڵێت: دكتۆر عەلاوی لە گوتارەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو بانگەشانە ڕەت دەكاتەوە كە لەم دواییانە بڵاو كراوەتەوە لەبارەی بوونی بارەگاكانی حزبی بەعس لە هەرێمی كوردستان و جەختی لە ناڕاستیی دەنگۆكە بە شێوەیەكی بنبڕ كردووەتەوە.

دەشڵێت، بەڵام بڕینی قسەكانی وای كردووە كە گوتارەكە لە چوارچێوەی خۆی دەربچێت و ببێتە هۆی هەڵەتێگەیشتن.

ڕاشیگەیاندووە: دكتۆر عەلاوی ڕێزێكی زۆری بۆ بەڕێز مەسعوود بارزانی هەیە كە لە ژێر سایەیدا بەرەنگاری ڕژێمی پێشوو كراوە.

ئەم روونکردنەوەیە دوای وەڵامدانەوەی نووسینگەی بارەگای بارزانی بوو

 ڕۆژی شەممە 15ی شوباتی 2025 لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەیەکی سیاسیەوە  ئەیاد عەللاوی هەندێ قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حزبی بەعس لە کوردستان خستووەتەڕوو،

لێرەدا جەخت دەکەینەوە  دەرگای کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *