
پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە