
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆ بووەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 19/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.