
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕاستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، حکوومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە و لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی ڕێککارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار ڕۆژ بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە، بە نوسراوی ژمارە 31809 لە 18/12/2024 ئاراستەی بانکەکانی پەیوەندار کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە کە بەداخەوە ئەو بەڕێزە بێ ئاگایانە قسەی کردووە، هەر بۆ زانین گووژمەی باسکراو بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە ڕێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەوەک تەنها هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە دەڵێت: بۆ زانین لە ماوەی ڕابردوو هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانیی کوتان بۆ پێدانی پێکوتەی سورێژەی تێکەڵاو MMR لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- ماوە 10 ڕۆژ ( دوو هەفتە)
2- ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.
3- ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.
4- قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.
5- ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.
6- سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
7- ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.
8- ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.
9- گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە