
کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفرۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی ئەندامانی پەکەکەی لەسەر ڕێگای سەیدسادق کردە ئامانج دوو کوژراو بریندارێکی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت لە سلێمانی بۆ چرکە ئاشکرای کرد، دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی لە دژەتیرۆر و کۆماندۆ، دەستیان لەگەڵ میتی تورکیا تێکەڵکردووە، هاوکاری جدیان لە پدانی زانیاری لەسەر ئەندامان و بەرپرسانی پەکەکە تیرۆر کردنیان.
سەرچاوە تایبەتەکە بۆ چرکە وتیشی: GPS بەسراوە لە ئۆتۆمبێلەکەی ،هێرۆ بەهائەدین و گوڵستان، بەسرابویەوە بە ناوەندی میتی تورکیا، لەوێشەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێیاندراو تیرۆرکران، لە سەر ڕێگای سەیدسادق.
سەرچاوە تایبەتەکە وتیشی: یەکێتی لە ڕێگای دەزگا ئەمنییەکانی ، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەری لەلایەن دەوڵەتی تورکیا هاوکاری میتی تورکیا دەکات بۆ کوشتنی سەرکردە و ئەندامانی پەکەکە.
زیاتر زانیاریدا و دەڵێ، سنوری ناوچەی سەوز هیچ لەبار نییە بۆ کەسانی سەر بە پەکەکە دەبێت دانەبەزنە ناو شارەکان، یەکێتی پلانێکی وردی داناوە بۆ کوشتنیان لە ڕێگای درۆنی تورکییە ، هەمووشی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی سەرانی یەکێتی و تورکیادایە.