
ئوێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیامێكدا كە وەڵامی ناڕاستەوخۆی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوولە كە ئەمڕۆ گوتبووی هەولێر ڕزگار دەكەین، نووسیویەتی: هه‌ولێر شه‌کره‌شاری ئێستا و گونده گه‌وره‌که‌ی دوێنێ، بیست و ھەشت ساڵه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه نه‌ماوه و پارێزراوه!.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری هەولێرە كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەتەوە:
ئای هه‌ولێر، کو بوویه ژانی سه‌ر دری چه‌ندان..
هه‌ولێر شه‌کره‌شاری ئێستا و گونده گه‌وره‌که‌ی دوێنێ، بیست و ھەشت ساڵه له‌ژێرهه‌ڕه‌شه نه‌ماوه‌و پارێزراوه!.
ئه‌و ده‌مانه هه‌ولێر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه بوو، که خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی نائارام بوون و خودانی هیچی خۆیان نه‌بوون.
ده‌مێکه من گۆتیتم، خه‌ڵکی هه‌ولێر دڵی وه‌ک شیر پاکه.!
وه‌لێ ئه‌گه‌ر کابان زۆر فشاری لێبکات وه‌ک شیری سه‌ر ئاگار هه‌ڵده‌ستێ و ڕه‌نگه ده‌ستی کابانیش بسوتێنێ، هه‌ولێر هه‌ر وایکرد، ئه‌وانه‌ی سزایاندا، هه‌ولێر بیست و ھەشت ساڵ پێش ئێستا تۆڵه‌ی خۆی لێکردنه‌وه‌و به چوار بیست و ھەشت ساڵی تریش ناتوانن له بیری بکه‌ن….
هه‌ولێر نه‌ک له ژێر هه‌ڕه‌شه نییه‌و نابێ، هه‌ولێر ده‌مێکه ده‌ستی هه‌ڕه‌شه چییه‌کانی بڕیوه‌و ئێستا‌و داهاتووش، هه‌ر هه‌ڕشه چییه‌ک ده‌ستی لۆ بێنێ، ده‌یبڕێ.
ڕاستی سه‌یره هێشتا واده‌ی یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ماوه که‌چی هێندێ که‌سی ژان گرتووی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردن، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن کردوه.
ئێمه‌و ئێوه‌و خه‌ڵکی هه‌ولێر، کاتمان له پێشه‌و له هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌کان، ده‌نگدان و ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی هه‌ولێر له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بڕیاری خۆی ده‌دات و ڕاستی وناڕاستی ده‌ر ده‌که‌وێ.
خه‌ڵکی هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر، ئێمه‌و ئێوه‌و هه‌مووان ده‌ناسێ.
خه‌ڵکی به هه‌ڵوێستی هه‌ولێر، هه‌موومانی تاقی کردۆته‌وه‌و له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش پاداشتی چاکه خوازان و سزای خراپه‌کاران ده‌دات، په‌له‌تان نه‌بێ…..
ئومێد خۆشناو