
له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌هاوكاری یه‌كێتی عێراق و ئێران كه‌ركوك یان داگیركرد، بڕه پاره‌یه‌كیان له‌به‌رامبه‌ردا به‌یه‌كێتی دا سه‌ركرده‌كانیشیان سوپاسیان كرد، له‌وكاته‌وه كورد ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و پارێزگاری سه‌پێندراو ئێسته ده‌ڵێ باره‌گای حزبه كوردییه‌كان داخه‌ن.
جوان ئیحسان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئێسته هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ڕاگه‌یاند: ئێسته به‌ته‌واوه‌تی ڕاكار جبووری پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرتووه، فشار له هاوڵاتییانی كورد ده‌كات و لێیان ده‌درێت و زه‌وی و موڵكه‌كانیان داگیرده‌كرێت و به‌عه‌ره‌ب كردن به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئێسته‌دا زیاتر زڵم ده‌كات ڕاكان و عه‌ره‌به‌هاورده‌كان به‌پاڵپشتی ڕاكان و هێزه ئه‌منییه‌كان، زه‌وی و موڵكی كورد داگیرده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڕاكان جبووری وتویه‌تی، هێزه‌كوردییه‌كان باره‌گایان له‌سه‌ر زه‌وی عه‌ره‌ب بنیات ناوه ده‌بێت باره‌گاكانیان داخه‌ن و بڕۆنه ده‌ره‌وه له شاره‌كه.