نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، بەدواداچوون بۆ بەهاناچوونی قوربانییانی بەلەمی پەنابەران لە ئیتاڵیا دەكرێ

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، بەدواداچوون بۆ بەهاناچوونی قوربانییانی بەلەمی پەنابەران لە ئیتاڵیا دەكرێ

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەداخەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵی نقوومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاو بووەوە، لە ناو بەلەمەکە ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان هەبوون، کە تا ئێستا ژمارەیەكیان ڕزگار کراون و چارەنووسی ژمارەکیشیان دیار نییە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم وێرای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێم و هاوکات لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا لە پەیوەندی دایە، وێرای پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە بکات و بەدواداچوون بکات تا هەرچی پێویستە بۆ قوربانیانی ئەنجام بدات.
جێی باسە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانییانی ئەم ڕووداوە پەیوەندییان بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد و داوای هاوکاری و بەدواداچوونیان کرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *