نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەت بەڵێن دەدات: لە كەرتی كشتوكاڵ كاری زیاتریش دەكەین

سەرۆكی حكوومەت بەڵێن دەدات: لە كەرتی كشتوكاڵ كاری زیاتریش دەكەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كارەكانی كابینەی نۆیەم لە كەرتی كشتوكاڵدا رایگەیاند كە چەندان دەستكەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، بەڵێنیشی دا كاری زیاتریش لە كەرتی كشتوكاڵ و سەرجەم كەرتەكانی دیكەدا بكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی شارۆچكەی بەردەڕەشی كرد و لەوێ كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەركردەوە و چاوی بە ژمارەیەك جوتیاری ناوچەكە كەوت و لەگەڵیاندا كۆبووەوە.

دوای سەردانەكە، مەسرور بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بە تایبەت لە كەرتی كشتوكاڵدا خستەڕوو.

سەرۆكی حكوومەت بەمجۆرە دەستكەوتەكانی كابینەكەی خستەڕوو:-

– زیادبوونی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% .

– مۆڵەت دان بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە.

– بەروبوومی هەنار و سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە كەرتی كشتوكاڵدا بەڵێنی بە جوتیاران دا كە بۆ داهاتوو کاری زیاتریش دەکەن

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *