نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە2-5-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد.

 بەگوێرەی راگەیەنراوەكە سەرۆكی حكوومەت دەڵێت: “گفتوگۆمان لەبارەی کار و پڕۆژە و چاکسازییەکانی کەرتی کارەبا و پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا کرد”.

سەرۆكی حكوومەت، گوتی: “ئاماژەمان بە هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و دووپاتمان کردەوە کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە و پێویستە کۆتایی بەو پەلامارانە بهێنرێت و ڕێگەی لێ بگیرێت.

هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانمان بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگییەکی پێویست لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی وزە کە پێویستە ئەنجامدانی هەر کار و پڕۆژەیەکیش تەنیا لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت.

وەزیری کارەبای عێراق ستایشی هاوئاهەنگیی و پەیوەندی باشی نێوان هەردوو وەزارەتی فیدراڵ و هەرێمی کرد بە ئاراستەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان کە ئامانجی هاوبەشی هەردوولایە.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *