نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندا موودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و  ئاماژە بەوە دەکات “بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە”.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان بەهێزتر ببێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *