نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بافڵ و قوباد بەهاوکارى گروپە شۆفێنییەکان موچەى فەرمانبەران بدزن بۆیە دژى هەژمارى من

بافڵ و قوباد بەهاوکارى گروپە شۆفێنییەکان موچەى فەرمانبەران بدزن بۆیە دژى هەژمارى من

پاش ئەوەى دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیارێكی لە دژی كوردستان داوە و بابەتی تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هێناوەتە گۆڕێ، میدیاكانی یەكێتی و بەكرێگیراوانی سەر بە یەكێتی لە بەناو چالاكوانان و كەمپینچییەكان، بە شێوەی جۆراوجۆر دژایەتیی پرۆژەی (هەژماری من) دەكەن.
هەكار مزووری، چالاكوان كە هاوكات فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشە، راگەیاند: ئەگەر قوباد تاڵەبانی و یەكێتی داوای جیاكردنەوەی مووچەی سلێمانییان نەكردایە، ئەگەر یەكێتی خۆی لە شاندەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەدزیبایەوە و یەكدەنگیی كوردیان پێشێل نەكردبایە، نەك هەر ئەم مانگە، بەڵكوو زۆر لەمەوبەر بوو كە مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەردەگرت.
ئاشكرا كرد كە قوباد و بافڵ تاڵەبانی بۆیە پرۆژەی (هەژماری من) رەت دەكەنەوە، چونكە پرۆژەیەكی شەفافە و بەهۆیەوە هیچ كەسێك ناتوانێت دەست بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران ببات، بەڵام ”ئەوان دەیانەوێ لە ڕێگەی پرۆژەی (كی كارد)ەوە پارەی مووچە بێت، چونكە بە نیازن بە هاوكاریی میلیشیاكان و شۆڤێنییەكانی عێراق، كارێك بكەن كە مانگانە دزی لە مووچەی مووچەخۆران بكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *