نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆ بووەوە

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.

سێناتۆر تامی دەکوۆرت ، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.


بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *