نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی ئاماده‌یی حكوومه‌تی بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ربڕی

مه‌سرور بارزانی ئاماده‌یی حكوومه‌تی بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ربڕی

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتەوە وبەھۆیەوە دووکانێکی زۆر سووتان. هەولێر – AA ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتەوە و ھێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارس

ئەمشەو سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس  و ئاسایش و هاتووچۆ و  تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لەپێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ئامادەیی حکوومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *