
ئەمشەو كەناڵی (ئاڤا میدیا) بڵاوی كردەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە پیرمام، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.
رۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بازنەیی بێت و سەرجەم کورسیی کۆتاکانیش هەڵبوەشێنێتەوە، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم کردەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە