نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هانی هاووڵاتیان دەدات هەژماری بانکی بکەنەوە

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هانی هاووڵاتیان دەدات هەژماری بانکی بکەنەوە

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه‌: ئایا دەزانن تا ساڵی 2021 کەمتر لە چاره‌كێکی خەڵکی پێگەیشتووی عێراق ھەژماری فەرمی بانکییان ھەبوو؟ خزمەتگوزارییە بانکییە نوێییەکان توانای گەورەتری وەبەرھێنان و متمانە بە خەڵکی عێراق زیاتر دەکەن و پارە لە تاوانە داراییەکان و دزی و ونبوون دەپارێزن. خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی پارە بە شێوەییەکی نافەرمی، زیان بە ئابوورییە خۆجێییەکان دەگەیەنێت. بەپێی چەند داتایەکی بانکی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2021 تەنیا 18.57%ی عێراقییەکانی سەرووی تەمەن 15 ساڵ ھەژماری بانکییان ھەبووە. ئەمە نزمترین ڕێژەی ھەبوونی ھەژماری بانکییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کە ڕیژەی ھەبوونی ھەژماری بانکی لەم ناوچانە 53%ـیە. پشتبەستنی عێراق بە بەکارھێنانی پارەی کاش و گواستنەوەی پارە بەشێوەییەکی نافەرمی زیان دەگەیه‌نێت بە ئابووری، چونکە دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی تێڕوانینی ڕێکخستنی دارایی پێویست بۆ باوەڕپێھێنانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان بۆ ئەنجامدانی بزنس لە عێراق. لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق کاری کردووە بۆ دروستکردنەوەی متمانە بە کەرتی بانکی و چاکسازیکردن لە ڕێگاکانی گواستنەوەی پارەی پەیوەندیدار بە ھاوردە کە لە ڕێگای بانکە عێراقییەکانەوە پاڵپشتیی دارایی بۆ دابین کراوە. چاکسازییە نوێییەکان ھانی تۆمارکردنی گونجاوی بزنسەکان دەدەن و بەکارھێنانی فەرمیی بانکەکان زیاتر دەکەن.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەپێی چەند داتاییەکی بانکی ناوەندی عێراقی، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، کۆی گشتیی پارە دانراوەکانی ناو بانکە بازرگانییەکانی عێراق بە ڕێژەی 37% بەرز بووه‌تەوە و لە ساڵی 2021 بۆ 2022 کۆی گشتیی کردنەوەی ھەژماری بانکی لە بانکە عێراقییەکان بە ڕێژەی 31% بەرز بووه‌تەوە.
ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌گه‌ڕ خراوه‌، كه‌ تێیدا مامه‌ڵه‌كان هه‌مووی به‌ كارت و ئه‌كاونتیی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێ و پڕۆژه‌یه‌كی بانكییه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی سیسته‌می بانكیی كوردستانه‌ به‌ جیهانه‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *