نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ كونسولى نوێى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ كونسولى نوێى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەم مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. 

سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە.

كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌ و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *