نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمەریکا بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمەریکا بڵاوكرده‌وه‌

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: “پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە”.


ئەمەش دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مسعود بارزانی
25ی کانوونی دووەمی 2024

بەپەلە

مەسرور بارزانی: نابێت هیچ کێشە و گرفتێکی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان دروست ببێت

رۆژی سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *