نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەكات

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ كرا.
تەوەریكی كۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە نزیكترین كاتدا كرایەوە.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەكان لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەركەكانیان، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.


بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *