نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

بەبڕیاری دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێر و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەسگیركران و دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا
.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی 10-01-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ دوو ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، تۆمەتباران بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن لەكاتی دەسگیركرنیشیاندا دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیرا

بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی هەریەکە لەتۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبووی ساڵی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبووی ساڵی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبووی ساڵی 2002 راگیراون، بڕیاروایە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو بکرێنەوە

بەپەلە

پەیاما سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی (ڕۆژیێن ئێزی)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *