نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڵگە شێخ جەعفەر ١٠ هەزار پارچە زەوى داگیرکردووە

بەڵگە شێخ جەعفەر ١٠ هەزار پارچە زەوى داگیرکردووە

شێخ جەعفەر مستەفا، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى و بەرژەوەندى یەکێتى ، هەزاران پارچە زەویی لە سنووری سلێمانی دەست بەسەردا دەگرێت و بە نایاسایی دەیانفرۆشێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا نزیكەی 10 هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی و بە فەرمانی شێخ جەعفەر، بە هاوكاریی (بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ) دابەش كراون و فرۆشراون كە ئەو زەوییانە تاپۆ و بەڵگەی فەرمییان نییە.
ئەو زەوییانە دەكەونە (1- پشت گۆڕستانی عەواڵ.

2- زەوییەكانی بەرامبەر وێستگەی كارەبا كە زیاتر لە پەنجا دۆنمە. 3- زەوییەكانی بەرامبەر دەرگای پیشەسازیی بەكرەجۆ لە تەنیشت فڕۆكەخانەی سلێمانی. 5- زەوییەكانی گەڕەكەكانی بیستەكان و تەنیشت دەواجنەكان. 6- زەوییەكانی كانی گۆمە تاكوو تانجەڕۆ. 7- زەوییەكانی خوار ناحیەی بەكرەجۆ كە بە زەوییە كشتوكاڵییەكان ناسراون. 8- زەوییەكانی گوندی خەلیفاوە)

سەرچاوەكە ئەوەشی دركاند كە لە ماوەی رابردوودا لێژنەیەكی سەر بە هێزەكانی حەفتا بە فەرمانی شێخ جەعفەر هەفتانە لەناو بارەگای فەرماندەیی گشتی و بارەگای لیوای 102ی پێشمەرگە دانیشتنیان هەبووە، واژۆیان لەسەر فۆڕمی زەوییەكان دەكرد كە لە ساڵی 2018وە تاوەكوو ئێستا نزیكەی حەفت هەزار پارچە زەوی بەسەر (پێشمەرگە، كادیر و ئەندامانی یەكێتی) دابەش كردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *