
بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە ئاشکراى کرد، دروستکردنى سایلۆى هەڵەبجە کەوتووەتە وارى جێبەجیکردنەوە و یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەڵەبجە، ڕاگەیاند: “سایلۆى هەڵەبجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە ئێستا کەوتووەتە وارى جێبەجیکردنەوە و ماوەى جێبەجێکردنیشى دوو ساڵ دەخایەنێت.”
ڕوونیشى کردەوە: “ئەم سایلۆیە تواناى هەڵگرتنى 40 هەزار تۆن گەنمى هەیە و لەسەر ڕووبەرى 52 دۆنم زەوى دروست دەکرێت، لەگەڵ سایلۆكەشدا، نزیکەى 10 کۆگا بۆ هەڵگرتنى بەرهەمە خۆراکییەکان دروست دەکرێن