نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی ناوخۆ لە رێگە بازگەکانەوە رێگە لەهاتنی سیمکارتی قاچاغ دەگرێ

وەزارەتی ناوخۆ لە رێگە بازگەکانەوە رێگە لەهاتنی سیمکارتی قاچاغ دەگرێ

بەدواداچوون و سزای یاسایی جێبەجێ دەكرێت

لەبارەی ڕێوشوێنەكانی دیکە، هێمن میرانی گوتی: “وەکوو وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان لە ئاسایش، هیچ سیمکارتێک نایەتە ناو هەرێمی کوردستان، ئەگەر سێریاڵنەمبەرەکانی سیمکارتەکان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ڕێگەیان پێ نەدرێت. ئێمە نوسراویان بۆ دەکەین و ئەوان دواتر بەرپرسیار دەبن لەوەی کە ئەگەر ئەو سیمکارتانە هێنرانە ناو بازاڕ و مامەڵەیان پێوە كرا.”

ئەو بەرپرسەی ناوخۆ دووپاتی كردەوە: “سزایەکی زۆری دارایی دانراوە بۆ هەر کەسێک کە سیمکارت لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان بخاتە بازاڕەوە، پێشتر لەبەر ئەوەی بەشێک لەو بریکارانە مۆڵەتیان نەبوو یان مۆڵەتیان دەرنەهێنابوو، ئێستا دەست بەو پرۆسەیە کراوە و لیژنەکانی قایمقامیەت بە بەردەوامی لەناو بازاڕەکان بەدواداچوون دەکەن.”

“هاووڵاتییان پێویستە هاوكار بن”

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ گوتی: “پەیاممان بۆ هاووڵاتییان ئەوەیە: لە هەر شوێنێك بینیان لەسەر مێز یان لە دوکانێکی لاکۆڵان یان لەلایەن بریکارێکی ڕێگەپێنەدراو سیمكارت دەفرۆشرێت، دەتوانن لیژنەکانی قایمقامییەت ئاگادار بکەنەوە، یان لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی وەزارەتی ناوخۆوە پەیام بۆ وەزارەتی ناوخۆ بنێرن، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە دژیان بگیرێتە بەر، چونکە ئەو بابەتە پێویستیی بە هەماهەنگیی نێوان هاووڵاتیان و لیژنەکانی قایمقامیەت و وەزارەتی ناوخۆ هەیە.”

حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە، كە حكوومەت دەیەوێت لە ڕێگەی چاودێریكردنی فرۆشتنی سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، تۆماركردنی خاوەن سیمكارت و هێڵەكان بە شێوەیەكی دروست و یاسایی بكرێت، تاكوو تاوان و خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی نەهێڵێت و لە ئەگەری تاوان و سەرپێچیشدا تۆمەتبار زوو ببینرێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *