نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکات

وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر باره‌گایه‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌،  
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری30ی12ی2023، لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.

وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین،   کە هاوكارو پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی. 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاندووه‌، داوا دەكەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن. 

له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت. 

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *