نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر پێشمەرگە دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر پێشمەرگە دەكات

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، تێیدا به‌ئامانجگرتنی‌ باره‌گاكانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگەی له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ کرد كه‌ ئێوارەی دوێنێ‌ کرایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەشڵێت: ئەو هێرشە له‌لایه‌ن گرووپە چه‌واشه‌كراوە له‌ یاسا ده‌رچووکانەوە به‌دوو فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ بۆمبڕێژكراو ئەنجامدرا، له‌ هه‌وڵێكی‌ بێ هیوایانەدا بۆ تێكدانی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ‌هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ کردووە، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ ناپاکە بكات و، ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرا بكات کە له‌پشتییه‌وه‌ن، لەگەڵ ئەوەش رێكاری‌ توند به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگرێتەبه‌ر،  له‌پێناو ڕێگریكردن له‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌، داوایکردووە لێپێچینه‌وه‌ لەگەڵ بکەرانی ئەو کردەوەیە بکەن،  چونكه‌ بونەته‌ هۆی‌ مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ راسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ تەواوی عێراق.

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *