
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه درۆنییكهی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه له پیرمام به‌هه‌مائاهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تاوانكارییه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو به درۆن كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شارۆچكه‌ی پیرمام له سنووری هه‌ولێر بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه پێویستن بۆ دیاریكردنی لایه‌نی جێبه‌جێكار و ئامانجه‌كانی و ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی هه‌یه كه هه‌وڵی ناسه‌قامگیریی ئاسایش ده‌دات.