
ئەمرۆ شەممە 23/12/2023، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: “د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێشوازیی کرد لە د. ئازاد ئەنوەر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، لەمەڕاسیمێکدا بە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوو لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون بووبوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو، ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە و جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەرییە گرانبەهایە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکرا و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کرا.”
وەزارەتی تەنروستی راشی گەیاندووە: “سوپاس و ستایشی د. ئازاد ئەنوەر و نەخۆشخانە و سەرجەم پزیشک و کارمەندان کرا کە بەشداربووی پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشانەیان کرد، بە هیوای هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دوور بوون لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.”