
دانا عه‌بدولكه‌ریم ڕایگه‌یاند: هه‌ندێك راستیی هه‌یه ده‌بێت باسیان بكه‌ین. بزانین بۆچی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حكومه‌ت راده‌كێشرێت. كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر پایه‌ی چاكسازی دامه‌زراوه. به‌و مانایه‌ی له رابردوودا خراپ به‌ڕێوبردن هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستاندا. كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ ئه‌وه دروست بووه چاكسازی بكرێت. له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست دامه‌زراوه‌كانی ببات به‌ڕێوه. له دوای درووستكردنی كابینه‌ی نۆیه‌م، دوای ئه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ت، له په‌رله‌مان سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌شیكرد، ده‌ركه‌وت، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه چاكسازییه. ئه‌وه‌ش به شه‌و و رۆژێك ناكرێت و پێویستی به كاته.
گوتیشی: له كۆتایی ساڵی رابردوو، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ یاساكه ده‌ركرا. ئه‌و چاكسازییه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وی بۆ ده‌ركردووه و له مانگی داهاتوو به كردار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گله‌یی هاووڵاتیانیش گوتی: هه‌ندێك له‌و گله‌ییانه‌ی ده‌كرێت، ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی هاووڵاتیانه بۆ ساڵانی رابردوو، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا حكومه‌تی هه‌رێم به خه‌تابار بزانین، هه‌ڵه‌یه، به قه‌ده‌ر ئه‌وه حكومه‌تی به‌غدا خه‌تاباره، كه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی بڕیوه و پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیش نادات و مامه‌ڵه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاشكراشیكرد، له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، ئه‌نجوومه‌نی چاكسازی پێكده‌هێنرێت. هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌م كابینه‌یه به شێوه‌یه‌كی درووست و به نیه‌تی ئیشكردن ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات.