
یەكێتیی لە ڕێگەی ئەو كەسانەی كە بە (دەستەی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی!) ناساندوویەتی، فشار لەو قوتابخانە و مامۆستایانە دەكات كە بەرژەوەندیی قوتابیانی سلێمانی دەخەنە سەرووی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و بایكۆت دەشكێنن.
لەم چوارچێوەیەدا، دڵشاد میرانی، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی كە هەموو پەیامەكانی هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتەكانی یەكێتی و نزیكە لە ریان كلدانی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وەك موژدانەیەك بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەو چەند خوێندنگەیەی كرابوونەوە، بڕیاری داخستنیان داوە.
بەپێی زانیارییەكان داخستنی ئەو قوتابخانانەی بایكۆتیان شكاندووە لە سلێمانی، لەژێر فشاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و تەنانەت هەڕەشەش لەو مامۆستایانە دەكرێت كە بایكۆت دەشكێنن.