
82 ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی به نوێنه‌رایه‌تیی ماڵباته‌كانیان له سنووری ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش، سه‌ردانی باره‌گای لقی نۆی پارتییان كرد و پێوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه كرد.
مه‌ردان خدر به‌رپرسی لقی نۆی پارتی له دانیشتنێكدا باسی له‌وه كرد، ده‌رگای پارتی بۆ خزمه‌تكردنی میللتی كورد و به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی كوردایه‌تی، كراوه‌یه بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ر لایه‌نێكی تر كه بیانه‌وێ كوردایه‌تی بكه‌ن.
نزار عه‌بدێ یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه هاتنه ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند” له‌ڕێی هه‌ردوو ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده‌ڕه‌ش و باشیك، ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕی بێینه ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه پارتی تاكه حزبه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو عێراقیش خزمه‌تی گه‌ل و وڵات بكات.