نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیری کۆن لە هەولێر دەکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێکەڵەی قیری کۆن لە هەولێر دەکاتەوە

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە ئەمە دەستپێکە بۆ ئەوەی بتوانین کارگەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین. داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین ئەوانیش پڕۆژەی هاوشێوە دروستبکەن، تاکو زیاتر بتوانین سوود لەو کەره‌ستانەی پێشتر فڕێدەدران وەربگرین. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەرنامەی هەیە کە لە هەموو ڕوویه‌کەوە پەرە بە کولتووری ژینگەپارێزی بدات.

دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەین، سەردانی ئەم کارگەیە دەکەین، کە کارگەیەکە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان بە ژینگەپارێزیی و چاکسازی ئابووری کە لە بەرنامەکەماندا بووە، ئەمە یەکێکە لەو پڕۆژانە کە ئێستا بە ئەنجام گەیشتووە و تەواو بووە، ئەویش کارگەی ریسایکلکردن و بەکارهێنانەوەی ئەو قیرەیە کە پێشتر بەکارهاتووە، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین زیاتر لە رووی ژینگەپارێزییەوە خزمەتی هەرێمی کوردستان بکەین، ئەو قیرە هەڵکەندراوەی کە پێشتر فڕێدەدرا بۆ ناو زەویی و ژینگە لێرەوە جارێکی دیکە بەکاربێتەوە، لەگەڵ قیری شل بکرێتەوە کاری خزمەتگوزاری حکومەت بۆ دروستکردنی رێگاوبانەکان، کە بێگومان ئەمە لە رووی تێچوو و دەرهاویشتەی ئابووریشەوە دەتوانێت سوودمەند بێت بۆ خەڵکی کوردستان، ئەمە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژینگەپارێزی پیشان دەدات زیاتر لە هەموو شتێکی تر.

هەرچەندە ئەو کارگەیە رەنگە زۆر گەورە نەبێت، بەڵام ئەمە دەستپێکە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین کارگەی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین، هەروەها لەگەڵ ئەو کارگانەی قیری شلیش دروست دەکەن رێککەوتنێک بکرێت، داوا لە کەتی تایبەت دەکەین ئەوانیش کارگەی هاوشێوە دروستبکەن، تاکو زیاتر ئێمە بتوانین ئەو کەرستانەی پێشتر فڕێدەدران سوودیان لێوەربگرینەوە.

وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە لە بەرنامەماندا هەیە لە هەموو روویەکەوە بتوانین خزمەتی ژینگەپارێزی بکەین، لە رووی ریسایکلکردنی ئاو و ئاوەڕۆ و زبڵ و خاشاک، کە لە چەند پارێزگای دیکەی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان دیسان پڕۆژەمان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریانە بۆ خەڵکی ئەو شار و شارۆچکانە زیاد بکەین، لە هەمانکاتدا ئێمە دەمانەوێت لە رووی دۆخی ئابووری و داراییشەوە هەوڵی ئەوە بدەین حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی خۆی کەم بکاتەوە، بەم جۆرە شتانەی کە دەیکەین، داواکارین کەرتی تایبەت زیاتر یارمەتی حکومەت بدات.

هیوادارم هەمیشە سەرکەوتووبن، ئینشاڵڵا ئەم جۆرە پڕۆژانە لە شوێنەکانی تری هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و  ئێوەش هەر سەربەرز و سەرفرازبن و کوردستانیش ئینشاڵڵا رۆژ بە رۆژ ئاوەدانتر بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *