نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکى باڵاى پارتى: کارەکتەرى خیانەتى ١٦ى ئۆکتۆبەر دیارن و ڕۆژێک دێت سزا بدرێن

بەرپرسێکى باڵاى پارتى: کارەکتەرى خیانەتى ١٦ى ئۆکتۆبەر دیارن و ڕۆژێک دێت سزا بدرێن

بڵند ئیسماعیل ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕى گەیاند:ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی تاڵە لە مێژووی گەلەكەماندا، لەو رۆژەدا ناپاكیی بەرامبەر خاك، گەل، پێشمەرگە و دواڕۆژی میللەتەكەمان كرا. ئەو ناپاكییە برینێكی زۆر قووڵی لەسەر جەستەی هەر تاكێکی میللەتەکەمان .
دەڵێ: كارەكتەرەكانی ئەو خیانەتە بە دانپێدانانی خۆیان، دیارن و هەموو خەڵك باش دەیانناسێت، هەموو ناپاكێكیش ڕۆژێك دێت بە سەختی باجی ناپاكییەكەی بدات.
بڵند ئیسماعیل: خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، كە بە دەست لەپشتدانی هێزی نەیاری كورد و بێگانە ئەنجام درا، بووە هۆکاری دروستبوونی بێمتمانەیی، پەرتەوازەیی و دووبەرەكیی قووڵ لەنێو لایەنە سیاسییەكاندا، هەروەها دەستپێكردنی ڕەوشێكی نادیار و مەترسیدار بۆ كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم..
وتى: پارتی وەك پێشڕەوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، هەمیشە دژی ئەوە بووە كە ناكۆكیی سیاسی لەگەڵ حكوومەتەكان شێوەی ناكۆكیی نەتەوەیی و تایفی وەربگرێت، پێكهاتە و نەتەوە جیاجیاكانی عێراق پێویستە لە كەشی برایەتی و تەباییدا پێكەوە بژین.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *