
کەناڵى ئێن ئاڕتى سەر بە گروپى نەوەى نوێ کە شاسوار عەبدولواحید ، بەردەوام ڕێکلام بۆ قوباد تاڵەبانى دەکات و ئێستە بووەتە سەکۆى قوباد، لەبەرامبەر ئەوەیە ڕێگرە لەوەى خاوەنى کەناڵەکە لە پاى ئەو دزى قەرزارییەى لەسەرییەتى ڕوبەڕوى دادگا بکرێتەوە.
سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە ڕاى گەیاند:” بە ئاشکرا ئێستا کەناڵى ئێن ئاڕتى پشتیوانى و نمایشى بۆ قوباد تاڵەبانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیی دەکات، لە بەرامبەر ئەوەدا ڕێگرى دەکات لەو کەیسانەى لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى نەوەى نوێ ڕو بەڕوى دادگا نەکرێتەوە کە لەلایەن خاوەن پشکەکانى چاڤى لاند لەسەرییەتى و نزیک لە ١٠ هەزار خاوەن پشکن.
سەرچاوە تایبەتەکە وتیشى:” قوباد تاڵەبانى ڕێگرى لەوەى حکوومەت لە سلێمانى ئیجرائات لەگەڵ شاسوار بکات لە بەرامبەر ئەو قەرزەى لایەتى و تاکو ئێستا نەى گەڕاندوەتەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا وا ڕێکەوتوون کەناڵى ئێن ئاڕتى بە تەواوەتى وەک سەکۆى قوباد تاڵەبانى دەربکەوێت و بەردەوام چالاکى و جوڵەکانى بڵاو بکاتەوە.