نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سەلاحەددین. سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە خاتوو كریستیانە هۆمان باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ژمارەیەك دیپلۆماتكار و ڕاوێژكاری سەربازیی ئەڵمانیا پێكهاتبوو.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی ئەڵمانیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هێمای بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی ئەڵمانیا و گەلی كوردستان دا و سوپاسی گەل و حكوومەت و سوپای ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. ئەوەشی خستەڕوو كە تیرۆر هەڕەشەیەكی هاوبەشە بۆسەر هەموو مرۆڤایەتی و ئازادیخوازان و ئەو هەڕەشەیە هێشتا هەر بەردەوامە و بە پێویستیشی زانی هەوڵە جیهانییەكان بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر بەردەوام بێت.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە مەترسیەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆر، جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەكەی بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی لە گەشەسەندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئابووریی بەهێز لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان و بایەخدان بە كشتوكاڵ و ئابووریی فرەچەشن تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *