نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی کردبوو.

لەو دیدارەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *